سه‌رۆكی ئۆكرانیا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كات، خه‌مباری قووڵی له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو له سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا راگه‌یاند.
سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا قسه‌ی كرد و به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگاران خه‌مباری قوڵی بۆ ده‌ربڕی.
زێلینسكی به جۆنسی راگه‌یاند، “نه‌ک ته‌نیا من، هه‌موو گه‌لی ئۆكرانیا هاوسۆزه له‌گه‌ڵتان”.
ئەمڕۆ 7ـی تەمووزی 2022، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە بەردەم چاتام هاوس وتارێكی پێشکەش کرد تێیدا رایگەیاند، لە پۆستەکەم دەمێنمەوە تا ئەو کاتەی پارتەکەم کاندیدێکی نوێ دیاری دەکات.
دوای ئەوەی نزیکەی 60 وەزیر و بەرپرسی باڵای حکومەتەکەی جۆنسن دەستیانلەکارکێشایەوە و بەشێکیشیان کە تازە پۆستەکانیان وەرگرتبوو داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانیان دەکرد، ئەمڕۆ بۆریس جۆنس رایگەیاند، تا پارتی پارێزگاران کاندیدێک دیاریدەکات لە پۆستەکەم دەمێنمەوە.