سه‌رۆكى هه‌رێم و راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى دۆخى ئه‌منيى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سه‌رۆكى هه‌رێم و راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى دۆخى ئه‌منيى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكى هه‌رێم و راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى دۆخى ئه‌منيى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سه‌رۆكى هه‌رێم و راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى دۆخى ئه‌منيى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن
0

لایک

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 27ـی 11ـی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵات، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.

هه‌ردوولا به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ خسته‌ به‌ر باس و جه‌ختيان له‌ گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێكاره‌ ديپلۆماسييه‌كان و تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان و كۆنترۆڵكردنى سنوور.