له بهردەواميى ههوڵهكانيدا بۆ لێكنزيككردنهوهى بيروبۆچوونى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ئاماده‌سازى و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێم، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 06-06-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى پێكهاته‌كان و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانيان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان بيروبۆچوونى خۆيان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ياساى هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى له مافه‌كانيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى رۆڵ و پشتگيريى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم كرده‌وه بۆ پاراستنى مافه‌كانيان و رێزگرتن له بيروبۆچوون و تێڕوانينان ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى كه په‌يوه‌ندييان به مافه‌كانى ئه‌وانه‌وه هه‌يه.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييهک بۆ مافه‌كانى پێكهاته‌كان و پاراستنيان، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه پێكهاته‌كان ده‌بێ خۆيان خاوه‌نى بڕيارى خۆيان بن و بيروبۆچوون و بڕياره‌كانيان رێزلێگيراو بن، هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه كه رێگه به هيچ هه‌وڵێک بۆ سنوورداركردنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان نادرێت به‌تايبه‌تى له پرسى هه‌ڵبژاردن و نوێنهرايهتيكردنياندا له په‌رله‌مان و دامه‌رزاوه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێم، به پێچه‌وانه‌وە تا له توانادايه ده‌بێ گرنگيى زياتر به مافه‌كانيان بدرێت.
لاى خۆيانه‌وه لايه‌نه سياسييه‌كان و نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان له هه‌رێم، سوپاس و پێزانينان بۆ هه‌ڵوێسته‌كانى نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه و جه‌ختيان له رۆڵى به‌ڕێزيان له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى گيانى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا كرده‌وه و بهگهرهنتيى پاراستنى مافه‌كانيان له قه‌ڵه‌م دا.