سه‌رۆككۆماری عێراق جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی سنجار و داخستنی دۆسیيه‌ی ئاواره‌كان ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ غولام محه‌ممه‌د ئیسحاق، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان چاوه‌ڕێی كاری زیاتر له رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆككۆماری عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی جێبه‌جێكردنی بڕگه و مادده‌كانی ناو رێككه‌وتنی سنجار و په‌له‌كردن له دروستكردنی خانووی گونجاو بۆ ئاواره‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان و داخستنی دۆسیيه‌ی ئاواره‌كان به یه‌كجاری كرده‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسيیهی ئاواره‌كان و باشكردنی دۆخی ژیانیان له پێشینه‌ی كاره‌كانیانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، پێویست به هه‌وڵی جددی و به‌په‌له‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه، چونكه ئه‌و ناوچانه كاره‌ساتبارن و له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شن.