رێبەری رەوتی سەدر پێنج پێشنیاز بۆ چاره‌سه‌ركردنى كاریگه‌رییه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار ده‌خاته‌ڕوو.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له تویتێكدا كه له‌هه‌ژمارى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تى، به تێگەیشتنی من میوانداریی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان بەس نیەو هەژاران هێشتا زەرەرمەندن.
ده‌شڵێت، بەداخەوە نرخەكان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان و نابێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە جیهاندا بكرێتە پاساو و دەبێت چارەسەری خێرایی دۆخەكە بكرێت.
بۆیه سه‌در ئه‌م پێشنیارانه ده‌كات:
زیادكردنی بەشەخۆراكی مانگانە و گەیاندنی بۆئەوانەی شایسەین بە تایبەتی هەژاران و گوندەكان، كاراكردنی رۆڵی ئاسایشی ئابووریی و دیاریكردنی نرخەكان و سزادانی هەركەسێک كە پابەندیان نابێت.
سه‌در پێشنیازى ئه‌وه‌شی كردووه، پاڵپشتی جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆ بە خێراترین كات بكرێت له پاڵ ئه‌وه‌ش پاڵپشتی چینی هەژاران بە بەشە خۆراكێكی تایبەت لە مانگی رەمەزاندا كە مانگی خێر‌و بەرەكەتە.
كۆتا پێشنیارى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌وه‌یه، پێویستە پشكێک نەوت بگاتە هەموو هاوڵاتییەک و به‌پێی سیستمێكی تایبەت و توند بەبێ دواخستن و چەند ساڵێكە داوای ئەوە دەكەین.
له كۆتاییدا سه‌در نووسیویه‌تى، لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی عێراق پێویستە كاری جدیی بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەو هەر لایەنێک بە پێی دەسەڵاتەكانی.