رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، به بۆنه‌ی راگه‌یاندنی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان، پیرۆزبایی له گه‌لانی عێراق كرد.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا نووسیویه‌تی، پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م به بۆنه‌ی راگه‌یاندنی كوتله‌ی زۆرینه و راگه‌یاندنی ناوی پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه، ده‌ستكه‌وتێكی بێوێنه و گرنگه بۆ رزگاركردنی نیشتمان و هیوادارم پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمان بێ دواكه‌وتن به‌دیبێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، كه ده‌سته‌وه‌ستان نابێت، ئه‌گه‌ر كاره‌ساته‌كانی پێشوو دووباره ببنه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی ئازار 2022 له به‌غداد به به‌شداری پارتی و كوتله‌ی سه‌در و سیاده، “هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان” راگه‌یه‌ندرا.
سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌در، حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌ک پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در وه‌ک پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ناسێنێت.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت