شازادەی جێنشینی سعودیە لەمیانی بەرێوەچوونی لوتکەی ئاسایش و گەشەپێدانی جیددە رایگەیاند، بڕیاریان داوە بڕی بەرهەمهینانی نەوت بکەنە 13 ملیۆن نەوت لە رۆژێکدا.
ئەمڕۆ شەممە 16ـی 7ـی 2022، لە شاری جیددە ـی سعودیە، لوتکەی لوتکەی ئاسایش و گەشەپێدانی جیددە بە بەشداریی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەچوو. لوتکەکە بە وتاری محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە دەستیپێکرد و رایگەیاند کە لوتکەکە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتان و قووڵکردنەوەی پەیوەندیی ستراتیژی نێوانمان لەگەڵ ئەمریکا دەکات.
لە وتارەکەدا محەمەد بن سەلمان باسی لەوەکرد کە بڕیاریان داوە بڕی بەرمیلی بەرهەمهێنراو بکەنە 13 ملیۆن و جگە لەوە هیچ کاپاسیتییەکی زیادکراویان نابێت.
هەروەها محەمەد بن سەلمان ئاماژەی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران دا و وتی، “داوا دەکەین ئێران پابەند بێت بە بەندەکانی رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، و تێکەڵی کاروباری ناوخۆیی وڵاتان نەبێت”.