رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، کە سعودیە ئەمریکا لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شانشینی سعودیە و هەولێر ئاگادار دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، سوپای ئەمەریکا و سوپای دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگاداربوونی خۆیان راگەیاندووە لەبەرامبەر ئاگادارکردنەوەی سعودیە سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران لە ناوچەکە.
ئەوەش هاتووە کە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکان ئامانجی سەرقاڵکردنی ئەو ناڕەزایەتیانەیە کە لە چەند هەفتەی رابردوودا ئێرانی گرتووەتەوە.
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی لەمبارەیەوە رایگەیاند کە ئێمە نیگەرانین لە هێرشەکان، لە پەیوەندییە بەردەوامەکاندا لە رێگەی کەناڵە سەربازی و هەواڵگرییەکانەوە لەگەڵ سعودییە دەمێنینەوە.
لەو راپۆڕتەی رۆژنامەی ئەمریکییەکەدا هاتووە، کۆماری ئیسلامی ئێران هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، ئەمریکا، ئیسرائیل بە هۆکاری ناڕەزایەتییەکان و بە بەرپرسیار دەزانێت.