بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و محەمەد شەیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆبوونەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سوودانیش، کۆمەڵێک پرس و مەلەفی نیشتمانی تاوتوێ کران، لەوانە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستان-عێراق و مووچەی فەرمانبەران.
لایخۆیەوە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە میانی دیدارەکەدا کۆمەڵێک پرس و مەلەفی نیشتمانی تاوتوێ کران، لەوانە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران. هەروەها باس لە گرنگی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکان کرا، بەگوێرەی دەستووری و یاسایی کارپێکراو و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو بابەتە.
دەشڵێت، “هەر لەو کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، هەروەها جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی پێویستە ئەنجامەکان بە ڕاستی ڕەنگدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لە ئەنجومەنی نوێنەران”.
ئەو كۆبوونەوە لەكاتێكدایە بافڵ تاڵەبانی ئەمشەو بە سەردانێك گەیشتە بەغداد و پێش كۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی، لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە بەغداد كۆبووەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت