دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک 6 ساڵ سزای زیندانی بەسەر رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەپاند.
لەبریارنامەیەکدا دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک بڕیاریدا سزای زیندانی بەسەر رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەپاند و لە بریارەکەدا هاتووە، “ناوبراو بە ماددەی 340ـی یاسای سزادانی ژمارە 111 بۆ ساڵی 1969” سزادراوە.
هاوکات لە بڕیارنامەکەدا باس لەوەشکراوە کە ناوبراو فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە. لەلایەکی دیکەوە رێبوار تاڵەبانی لە ئێستادا راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.
ماددەی 340ـی یاسای سزادانی ژمارە 111 بۆ ساڵی 1969 دەڵێت، “هەر فەرمانبەرێک یان راسپێردراوێک بۆ راپەڕاندنی ئەرکێکی گشتی، بە مەبەستەوە زیان بە سامان یان بەرژەوەندییەکانی ئەو دامەزراوە بگەیێنێت کە کاری بۆ دەکات؛ یاخود زیان بە سامانی ئەو کەسانە بگەیێنێت کە بەهۆی کارە فەرمییەکەیەوە پێی راسپێردراون، بە زیندانیکردن سزا دەدرێت، بەڵام نابێت ئەو سزایە لە حەوت ساڵ زیندانیکردن زیاتر بێت” و تاڵەبانی بە بنەمای ئەو ماددەیە سزاکەی بۆ دەرچووە.