سزای زیندانیکردن بەسەر پارێزگاری پێشووی زیقار دەسەپێنرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سزای زیندانیکردن بەسەر پارێزگاری پێشووی زیقار دەسەپێنرێت

سزای زیندانیکردن بەسەر پارێزگاری پێشووی زیقار دەسەپێنرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سزای زیندانیکردن بەسەر پارێزگاری پێشووی زیقار دەسەپێنرێت
0

لایک

لێژنەی دەستپاکی فیدڕاڵی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی پێشێلکاری بە ئەنقەست لە پۆستەکەی، بڕیاری دەستگیرکردن و سزای زیندانیکردن بۆ پارێزگاری پێشووی زیقار دەرکراوە.

لێژنەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “دادگەی تاوانی کەرخ- لێژنەی سێیەم، بڕیاری دەستگیرکردن و سەپاندنی سزای زیندانیکردنی بەپەلەی بۆ پارێزگاری پێشووی زیقار دەکردووە”.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “بە پشتبەستن بە حوکمی ماددەی (331)ـی یاسای سزادانی عێراقی، تاوانی بڕینی مووچەی کەرتێکی پارێزگاکە لە کاتی دابەشکردنی مووچەکانیان خراوەتە پاڵ پارێزگاری پێشووی زیقار”.

جێی باسە، دوای سەلماندنی بەڵگە لەسەری لەلایەن لێژنەی پێداچوونەوە، بڕیاری سزای زیندانیکردن بۆ ناوبراو دەرکراوە.