حسێن جەلیل، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، سبەی بەیانی گەشتە ئاسمانییەکان لەتەواوی فڕۆکەخانەکان رادەگیرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکی لەبارەی شەپۆڵی خۆڵبارینی سبەی بڵاوکردەوە.
حسێن جەلیل ئاماژەی بەوە کردووە، لەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممەوە عێراق دەكەوێتە ژێر كاریگەری پاڵەپەستۆی بەرزە هەوایەكەوە كە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە هەڵدەكات و تۆپەڵە هەوایەكی ساردی لەگەڵدا دەبێت، بەهۆیەوە لەناوچەكانی باكووری رۆژئاواو ناوچەكانی رۆژئاواوە بەهەردوو ئاراستەی هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور تۆزو خۆڵ بەرزدەبێتەوە.
رونیشیکردووەتەوە، “شەپۆلی خۆڵبارینەكە لەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممەوە دەستپێدەكات سەرجەم ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەیانی رۆژی 24ی ئایار لەبەشەكانی باكوور كۆتایی دێت جگەلە ناوچەكانی باشوور، كە كاریگەرییەكەی تاوەكو بەیانی رۆژی سێشەممە 24ی ئایار دەمێنێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەبەیانی سبەینێ دووشەممەوە گەشتە ئاسمانییەكان لەسەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق رادەگیرێت بەهۆی کەمبونەوەی ئاستی بینین كە رەنگە بگاتە 100 مەتر یان ماوەی ئاستی بینین نەمێنێت.
جەختیشیکردەوە، بەشێوەیەکی گشتی تا دۆخی کەش وهەوا ئاسایی نەبنەوە، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێناکەنەوە.