سبه‌ی پێنجشه‌ممه 21-09-2022، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق كۆده‌بێته‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌روه‌رده و فێركاری، پێشنیازه‌یاسای پاراستنی ئاژه‌ڵان دەبێت.
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی حوكمی مادده‌ی 5 و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (52) و مادده‌كانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كاتژمێر 10:00ـی به‌یانیی سبه‌ی پێنجشه‌ممه، دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدات.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی کۆبوونەوەکەش، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌م پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق دەکرێت.
یه‌كه‌م: پڕۆژه یاسای (په‌روه‌رده و فێركاری له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)
دووه‌م: پێشنیازه یاسای (پاراستنی ئاژه‌ڵان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت