رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتى پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە کە رۆژى شەمە ٣ى کانونى یەکەم پەرلەمان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەیاسا و راپۆرتێکی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و وەبەرهێنان دەکات.
کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ١١ پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە سەرەتادا پەرلەمانتاران دەنگ بە تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەدەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کابینەکەی محەمەد سودانی تەنها دوو وەزارەت پڕنەکراونەتەوە کە پشکی پارتی و یەکێتین و بەپێی زنیارییەکان پارتی و یەکێتی لەسەر دوو پۆستى وزاری دیکە لە بەغداد رێککەوتن بەجۆرێک وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ پارتی و وەزیری ژینگەش بۆ یەکێتی دەبێت.