رۆژی شەممە پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێى چوار پڕۆژەیاسا و راپۆرتێک دەکات لەبارەى ژەهراویبوونى پەینى کیمیایی.
راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق خشتەى کارى دانیشتنەکانى سبەی شەممە، 28ـى کانوونى دووەمی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی خشتەکە؛ کۆبوونەوەکە لە شەش بڕگە پێکدێت لەوانە خوێندنەوەى یەکەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەکى تایبەت بە چوونەنێو چەند پەیماننامەیەکى نێودەوڵەتى لەلایەن عێراقەوە، وەک پەیماننامەکەى خۆلادان لە فرە باج و خۆدزینەوە لە باجدان، چوونەنێو سیستمى لاهاى بۆ یاسای نێودەوڵەتى.
هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا، پەرلەمان خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى پەیمانگەى ئامادەکردنى رێپێدراوانى پۆلیس دەکات.
دوایین بڕگەى کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنى راپۆرتى لیژنەى لێکۆڵینەوەى راستییەکانە لەبارەى ژەهراویبوونى پەینى کیمیایى جۆرى داب کە لەلایەن کۆمپانیاى پەینى باشوورەوە دروستکراوە.