بەرواری 03-01-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردهوه، كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی 2022 دەكرێت.
بەگوێرەی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، رۆژی سێشەممە و چوارشەممە مووچەی هەریەک لە سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابهشدهكرێت.
بەمەش پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو کۆتایی دێت.