سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەوامە.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوکراوەتەوە، سبەی پێنجشەممە 13-10-2022، هەریەک لە دامەزراوەکانی (داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی) مووچەکانیان وەردەگرن.

جێی باسە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول لە 04ـی ئەم مانگە بە وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکرد و بڕیاریشە 24-25ـی ئەم مانگە بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی پێبێت.