سبەی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌ردانی تاران ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سبەی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌ردانی تاران ده‌كات

سبەی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌ردانی تاران ده‌كات

سبەی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌ردانی تاران ده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سبەی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌ردانی تاران ده‌كات
0

لایک

بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی په‌رله‌مانی سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بكات.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندوە، سبه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك، سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران ئه‌نجام ده‌دات.
هاوکات، له‌و سه‌ردانه‌یدا حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی باڵای ئێران كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێكردنی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی عێراق و گرێكوێره‌ی ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، له‌ كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌لبووسیە.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ چوارچێوه‌ی شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانی سیاده‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ڵاحه‌دین كۆبوونه‌وه‌ و لە دیدارەكەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.