ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای بەسرە رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، سبەی پشووی فەرمی دەبێت لە پارێزگاکە.
پارێزگای بەسرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “بەبڕیاری پارێزگای بەسرە، سبەی پێنجشەممە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پشووی فەرمی لە گشت دامودەزگاکانی حکومەت لە سەرانسەری پارێزگاکە رادەگەیەنین”.
ئەوەش هاتووە، “پشووەکە تەنها دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و هیزە ئەمنییەکان ناگرێتەوە”.
جێی باسە، دەستەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی چوار پارێزگای عێراق بەرزترین پلەی گەرمیان دەبێت کە بەمشێوەیەن: (میسان 52، زیقار 51، موسەننا 50 و بەسرە 52) پلەی سەدی دەبێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت