بڕیاره سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌نگاریا بگاته هه‌رێم و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
سەرلەبەیانی سبەی هەینی 09ـی کانوونی یەکەمی 2022، كاتالین نۆڤاک، سه‌رۆكی هه‌نگاریا له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ عێراق، ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر(ئەربیل).
سه‌ردانه‌كه‌ی كاتالین بۆ هه‌ولێر یه‌ک رۆژ ده‌خایه‌نێت و ژماره‌یه‌ک دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌دات، بڕیاریشە له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆ ببێتەوە.
سه‌رۆكی هه‌نگاریا هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر به‌سه‌رده‌كاته‌وه، دواتریش سه‌ردانی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه ده‌كات كه حكومه‌تی هه‌نگاریا له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی هاوكارییه‌كان له هه‌رێم جێبه‌جێیان ده‌كات.
كاتالین نۆڤاك كه چه‌ند مانگێكه به فه‌رمی وه‌کو سه‌رۆكی هه‌نگاریا هه‌ڵبژێردراوه، ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌نگاریا له مێژوودا سه‌ردانی هه‌رێم بكات.