سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، رۆژی هەینی بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رووسیا و ئۆکرانیا رێککەوتنی هەناردەکردنی گەنم واژۆ دەکەن.
واژۆکردنی ئەو گرێبەستەی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبوڵ بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیایە بەهۆی شەڕی رووسیاوە، ئەو رێککەوتنەش هەموو جیهان چاوەڕێی دەکات، چونکە 400 ملیۆن کەس لە جیهاندا لەسەر گەنمی ئۆکراینا دەژین.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، دانیشتنی هەردوو لایەنی رووسیا و ئۆکرانیا بۆ رێککەوتنی هەناردەکردنی گەنم کاتژمێر 04:30ـی دوای نیوەڕۆ لە نووسینگەی دۆلمە باخچە لە ئیستەنبوڵ سازدەکرێت.
جێی باسە، یەکێتی ئەوڕووپا و تورکیا نیوەندگیری دەکەن بۆ ئەوەی دووبارە ئۆکرانیا هەناردەی گەنم لەرێگەی دەریای رەش ئەنجامبدات و رووسیاش ئاسانکاری لەم پڕۆسەیەدا بگێڕێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا