سبەی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سبەی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

سبەی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

سبەی دووشەممە 28-3-2022 دانیشتنێکی دیکەی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
سبەی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت
0

لایک

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی میدیای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، سبەی دووشەممە دانیشتنی ئاسایی ژمارە پێنج لە وەرزی یەکەمی یاسادان لە ساڵی یەکەمی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام دەدرێت.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پشتیوانى لەناکاو بۆ ئاسایشى خۆراک و پەرەپێدان دەکرێت.

رۆژی شەممەی رابردوو، دانیشتنی ئاسایی ژمارە چوار لە وەرزی یەکەمی یاسادان لە ساڵی یەکەمی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجامدرا کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی وڵاتەکە.

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرکۆمار، دانیشتنەکە کرایە دانیشتنێکی ئاسایی و لە میانیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پشتیوانى لەناکاو بۆ ئاسایشى خۆراک و پەرەپێدان کرا، هاوکات دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنەی داریی ئەنجوومەنی نوێنەران درا.

دوای جێبەچێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، دانیشتنەکەی بۆ رۆژی دووشەممە ٢٨ی ئادار هەڵگرت و رۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئاداری بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆمار دیاریی کرد.