سبەی پێنجشەممە 27-1-2022، جیا لە مووچەی هێزەکانی یەکەی 70 و 80، مووچەی فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی ئابووری و دارایی هەرێمیشدا دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی سلێمانی ئاشکرای کرد، وەزارەتی دارایی لیستێکی نوێی مووچەی دەرکردووە و سبەی جیا لە هێزەکانی یەکەی 70 و 80، مووچەی فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی ئابووری و دارایی هەرێمیشدا دابەشدەکرێت.
شایەنی باسە وەزارەتەکە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووە سەبارەت بەوەی یەکشەممە 30-1-2022 مووچەی کام وەزارەت دابەش دەکرێت.