رۆژی سێشەممە 03-01-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی 2022 دەكرێت.
هەر بەگوێرەی خشتەکە، بڕیارە سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان و کارەبا دابەش بکرێت.
جێی باسە، ئەم پڕۆسەیە تا رۆژانی 24 و 25ی ئەم مانگە بەردەوامیی دەبێت و بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.