سبەی ئەم شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن

سبەی ئەم شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن

شوبات 19, 2023 10:43
سبەی ئەم شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن
0

لایک

رۆژی یەکشەممە 05-02-2023، وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی بڵاویكردەوە و رێكەوتی 06-02-2023 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش كرا.

بە گوێرەی خشتەكە سبەی دووشەممە 20ـی شوباتی 2023، مووچەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەش دەكرێت.

جێی باسە، ئەم پڕۆەسەیە لە رێكەوتی 28ـی ئەم مانگە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.

En az 10 karakter gerekli