سبه‌ی په‌رله‌مان بابەتی پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێم تاوتوێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سبه‌ی په‌رله‌مان بابەتی پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێم تاوتوێ دەکات

سبه‌ی په‌رله‌مان بابەتی پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێم تاوتوێ دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سبه‌ی په‌رله‌مان بابەتی پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێم تاوتوێ دەکات
0

لایک

وابڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامابدات و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش دە‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسایه‌ک و خوێندنه‌وه‌ش بۆ چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه‌ش ده‌كرێت.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌، سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می خۆیدا، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) ده‌دات.

هه‌روه‌ها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی عێراقی ژمارە 76یساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق) ده‌كرێت.

له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌ماندا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چوار پرۆژه‌ یاسای دیكه‌ ده‌كرێت له‌وانه‌، (پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە 78ی ساڵی 2012، پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف ژمارە 64ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە 14ی ساڵی 2008.