سبه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم كرایه‌ پشوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سبه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم كرایه‌ پشوو

سبه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم كرایه‌ پشوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سبه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم كرایه‌ پشوو
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی سێشه‌م له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ی گونده‌كانی سنووره‌كه‌یان پشووه‌ به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له‌ ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند: بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی کەشوهەوا و بارانبارینه‌وه‌، سبەی سێشەم رێکەوتی (31 / 1 / 2023) پشووی فه‌رمییه‌ له‌ سەرجەم قوتابخانەکانی دەرەوەی شار (گوندەکان) کە دوورن لە رێگه‌ی سەرەکییەوە، واتا رێگاکەیان خۆڵ و گڵه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دوێنێ یه‌كشه‌مه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران بارین ڕووی له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم كردووه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فرێكی زۆریش باریوه و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌‌، به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ئه‌م كه‌شوهه‌وا ناله‌باره‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.