سبه‌ی كازمی ده‌گاته‌ هه‌ولێر

سبه‌ی كازمی ده‌گاته‌ هه‌ولێر

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سبه‌ی كازمی ده‌گاته‌ هه‌ولێر
0

لایک

سبەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق  سەردانی هەولێر(ئەربیل) دەکەن و بەشداری لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی دەکەن.

بڕیارە سبەی دووشەممە 03-10-2022 لە شاری هەولێر، رێوڕەسمێک بۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال بەڕێوەبچێت و بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێر و سەرۆکی زۆربەی حیزبەکانی هەرێم لە رێوڕەسمەکەدا بەشدار دەبن.

هاوکات بەپیی زانیاریی میدیا خۆجێیەکان، هەریەکە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکە دەگەنە هەولێر و مستەفا کازمی وتارێک پێشکێش دەکات.

لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 شایەنی باسە، له‌ دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، ئه‌مه‌ سێیه‌م سه‌ردانی مسته‌فا كازمییه‌ بۆ هه‌ولێر.

رۆژی 03-10-2022 پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانیدا تێدەپەڕێت.