لەچوارچێوەی سەردانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای حزبەکان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق و ناکۆکی لایەنەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن، سبەی شاندێکی ئەو حزبە لە هەولێر لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.
میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، شاندەکەی پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن مەحمود محەمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی سەرۆکایەتی دەکرێت و کۆبوونەوەکەش سبەی کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
شاندی پارتی لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بهمهبهستی لێكنزیكبونهوهی زیاتر و گهیشتنه بە خاڵێكی هاوبهش بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان-عێراق، تائێستاش لایەنەکان لهسهر پرسی ژمارەی کورسی و شێوازی دەنگدانی پێکهاتەکان ڕێكنهكهوتوون.