بە مەبەستی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی سایدێکی رێگەی سەرەکی هەولێر – پیرمام دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، رێگەی (هەولێر پیرمام) سایدی هاتن بەرەو ناوشار، لە پاش بازگەی هەولێر دادەخرێت، بەهۆی گەیشتنی کارەکانی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی بۆ سەر رێگەکە.
روونکراوەتەوە، لەماوەی داخستنەکە شوفێران دەتوانن (لادانی کاتی) بەکاربێنن کە هاوڕێک لەگەڵ رێگایەکە دروستکراوە، بە هێماکانی هاتووچۆ و فسفۆر رێکخراوە.