دهزگای مین رایگەیاند، لهسهردهمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی، گرنگییەکی زۆر بە پاککردنەوەی ئەو زەوییانە دراوه کە بە مین و تەقەمەنی پیس بوونە و تا ئێستاش توانراوە بە هەزاران مەتر دووجا پاکبکرێنەوە.
بەپێی داتاکانی دەزگای گشتیی کاروباری مینی سهر به حكومهتی ههرێم، لە ساڵی رابردوودا لە هەرێم. 2 ملیۆن و 316 هەزار و 756 مەتر دووجا زەوی لە مین و بۆمبی چێندراو پاککراوەتەوە.
لە کۆی ئەو زەوییانەی کە پاکكراونەتەوە، 211 هەزار و 611 مەتر دووجای لە پارێزگای هەولێر(ئەربیل) و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر و ، 198 هەزار و 632 مەتر دووجا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی و ، 221 هەزار و 947 مەتر دووجا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی دهۆک و 104 هەزار و 5 مەتر دووجا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە ئیدارەی گەرمیان بووە.
ههروهها دهزگای مین راشیگهیاندووه، كۆی رووبەری زەویی پاككراوە كە لەلایەن دەزگای گشتیی کاروباری مینەوە پاککراونەتەوە، 736 هەزار و 195 مەتر دووجا و رێكخراوەكانیش 962 هەزار و 157 مەتر دووجایان لە مین پاككردووەتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە یەک ملیۆن و 698 هەزار و 352 مەتر دووجا.
رووبەری زەویی پاككراوە لە بۆمبی چێندراو (IED) تەنیا لەلایەن رێكخراوەكانەوە ئەنجامدراوە، كە 618 هەزار و 404 مەتر دووجا بووە، و كۆی گشتیی هەردوو ڕووبەری زەویی پاككراوە بە مەتر دووجا لەگەڵ زەوی پاككراوە بە بۆمبی چێندراو (IED) بریتیی بووە لە 2 ملیۆن و 316 هەزار و 756 مەتر دووجا.
لهبارهی ژمارەی كێڵگەی مینی پاككراوە، دهزگای مین روونیكردووهتهوه، لەلایەن دەزگاوە 27 كێڵگەی مین و لەلایەن رێكخراوەكانیشەوە 20 كێڵگەی مین پاككراونەتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە 47 كێڵگەی مینی پاككراوە، لەبارەی ژمارەی شەڕگەكانی پاككراوەیش 3 دەزگا و ژمارەی رێكخراوەكانیش 4 بووە، كۆی گشتیی ژمارەی كێڵگەی مینی پاككراوە لەگەڵ ژمارەی شەڕگەكانی پاككراوە لەلایەن دەزگا و ڕێكخراوەكانەوە بریتی بووە لە 54 هەزار و 236 مینی دژەكەسی لەناوبراون.
ههرهها لەلایەن دەزگای مینهوه، هەزار و 944 مین لەناوبردراوە و رێكخراوەكانیش هەستاون بە لەناوبردنی 2 هەزار و 292 مین، كۆی گشتی دەكاتە 4 هەزار و 236 مینی دژە كەسی لەناوبراو، لەبارەی ژمارەی مینی دژە تانكیشەوە تەنیا لەلایەن دەزگای مینەوە ئەنجامدراوە و بریتیی بووە لە 11 مین، و بەمجۆرە كۆی گشتی ژمارەی لەناوبردنی مینی دژەكەسی و مینی دژە تانک لە هەرێم، دەكاتە 4 هەزار و 247 مین.
ژمارەی پارچە تەقەمەنیی (UXO)ی لەناوبراو لەلایەن دەزگای مینهوه، 32 هەزار و 34 پارچە مین و لەلایەن رێكخراوەكانەوە 2 هەزار و 156 پارچە تەقەمەنی بووە، كە كۆی گشتی دەكاتە 34 هەزار و 190 پارچە تەقەمەنی لەناوبراوە. هەروەها 12 بۆمبی چێندرا و لەلایەن دەزگا و 106 بۆمبی چێندراویش لەلایەن رێكخراوەكانەوە لەناوبراون، كە كۆی گشتی دەكاتە 118 بۆمبی چێندراو كە لەناوبراون.