ساموێل ئیتۆ بە پێدانی سێ ملیۆن و 800 ھەزار یۆرۆ لە زیندانی رزگاری دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • ساموێل ئیتۆ بە پێدانی سێ ملیۆن و 800 ھەزار یۆرۆ لە زیندانی رزگاری دەبێت

ساموێل ئیتۆ بە پێدانی سێ ملیۆن و 800 ھەزار یۆرۆ لە زیندانی رزگاری دەبێت

ساموێل ئیتۆ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی کامیرۆن و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، لەو دادبینەی کە لە یازدەهەمین دادگای سزاکانی بارسێلۆنا بەڕێوەچوو دانی بە چوار تاوانی جیاوازی خۆدزینەوەی لە باج لە نێوان ساڵەکانی 2006-2009 نا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ساموێل ئیتۆ بە پێدانی سێ ملیۆن و 800 ھەزار یۆرۆ لە زیندانی رزگاری دەبێت
0

لایک

ساموێل ئیتۆ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی کامیرۆن و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لەو دادبینەی کە لە یازدەهەمین دادگای سزاکانی بارسێلۆنا بەڕێوەچوو دانی بە چوار تاوانی جیاوازی خۆدزینەوەی لە باج لە نێوان ساڵەکانی 2006-2009 نا.

ئەستێرە پێشووەکەی یانەی بارسێلۆنا، کە سزای 22 مانگ زیندانی و یەک ملیۆن و 800 ھەزار یۆرۆی لەلایەن دادگاکەوە بەسەردا سەپێندرا بۆ ئەوەی نەچێتە زیندانەوە کۆی گشتی سێ ملیۆن و 800 ھەزار یۆرۆ دەداتە دارایی.

ساموێل ئیتۆ، داکۆکی لەخۆی کرد و لە بەرامبەر سزاکە وتی: “پارەکە دەدەم بەڵام تەنھا ئەوەم کردووە کە باوکم پێی وتووم”.

لە ئیسپانیا سەرەتا داواکاری گشتی داوای سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ ئیتۆ کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی ئەو یاریزانە قەرزی باجەکەی کە نزیکەی دوو ملیۆن یۆرۆ بوو دایەوە، سزاکەی بۆ 22 مانگ کەمکردبوویەوە.