زەوییەکانی سنووری شارەوانی هەولێر تاپۆ دەکرێن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • زەوییەکانی سنووری شارەوانی هەولێر تاپۆ دەکرێن

زەوییەکانی سنووری شارەوانی هەولێر تاپۆ دەکرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
زەوییەکانی سنووری شارەوانی هەولێر تاپۆ دەکرێن
0

لایک

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، پرۆسەی تاپۆکردنی ئەو زەوییانە کە ساڵانی رابردوو دابەش کراون و تاکو ئێستا کارتن، تاپۆ دەکرێن و بۆ ئەو مەبەستەش یەکەیەکی تایبەت کراوەتەوە بۆ تاپۆکردنیان.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی، سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئێستادا یەکەیەکی تایبەت هەیە بۆ تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی پێشتر دابەش کراون و وتیشی، “ئەرکی ئەو یەکەیە تایبەتە بە گۆڕینی کارت بۆ سەنەد و پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەرپەرشتی دەکرێت، پڕۆسەکە دەمێکە دەستی پێ کردووە و ھەندێکیان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی”.

هاوکات سەرتیپ خالید دەشڵێت، “ژمارەیەک کارت گۆڕدراون بۆ سەنەد و بەسەر خاوەنەکانیاندا دابەش کراون و حکومەت بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی تاپۆکردنی زەویی کارت لە ھەموو سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر، واتە لە سنووری ھەر شارەوانییەک زەویی کارت ھەبێت کاری لەسەر دەکرێت بکرێتە سەنەد”.