زێلێنسکی: پوتین تەنها لە زمانی چەک دەگات

زێلێنسکی: پوتین تەنها لە زمانی چەک دەگات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
زێلێنسکی: پوتین تەنها لە زمانی چەک دەگات
0

لایک

لەمیانی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵێکی ڤیەننا -ی پایتەختی نەمسا بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس، ڤلۆدۆمیر سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هەڵمەتی پشتگیری زیاتر هەبێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا.

هاوکات زێلێنسکی باسی لەوەشکرد کە رووسیا لە ئێستادا دەریای رەشی داخستووە، بۆیە دانەوێڵەی ئۆکراینا ناتوانرێت بهێندرێتە دەرەوە و بەو شێوەیەش رووسیا ئاسیا و ئەفریقای دیل کردووە.

سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەشکردووە گەر ئەورووپا هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نەکات، رووبەرووی برسێتی دەبێتەوە و بەو پێیەش رووسیا ئەورووپاش دەخاتە ژێر هەژموونی خۆی.

ئەو باسی لەوەشکرد کە ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا نایەوێت دیالۆگ و گفتوگۆی هەبێت، ئەو تەنها لە زمانی چەک دەگات. بۆیە ئێمەش چەکمان دەوێت بۆ ئەوەی هەموو ئەو ناوچانە ئازاد بکەین کە لەلایەن رووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.