زێلێنسکی داوای پشتیوانی سوپا دەکات

زێلێنسکی داوای پشتیوانی سوپا دەکات

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات هاوشان لەگەڵ هێزە سەربازییەکاندا کار بۆ سەرکەوتن بکەن.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
زێلێنسکی داوای پشتیوانی سوپا دەکات
0

لایک

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات هاوشان لەگەڵ هێزە سەربازییەکاندا کار بۆ سەرکەوتن بکەن.

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “هەموو هێزەکانی وڵاتەکەمان 100% کاردەکەن بۆ سەرکەوتن، داوا لەهەموو هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان دەکەم کار بۆ سەرکەوتن بکەن بەجۆرێک ئەگەر تۆ لەدەرەوەی وڵاتی کار بۆ پشتیوانی ئۆکراینا بکەن، ئەگەر دۆخی داراییت مامناوەندە هەموو هەوڵێکت بخەکار لەبەرژەوەندی ئۆکراینا”.

سەرۆکی ئوکراینا وتیشی، “ئەگەر لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دوژمنیت کارێک بکە بۆ ئەوەی دوژمن ئاسودەیی نەمێنێت، سوپاکەمان بنەمای سەرەکی مانەوەی ئێمەیە و دەبێت هەموو کاتێک یەکێتی ناوخۆییش بپارێزین و پتەوتری بکەین.”