زێلێنسكی: رووسیا ئەشکەنجەی هاووڵاتیانی مەدەنی داوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • زێلێنسكی: رووسیا ئەشکەنجەی هاووڵاتیانی مەدەنی داوە

زێلێنسكی: رووسیا ئەشکەنجەی هاووڵاتیانی مەدەنی داوە

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكراینا، رایگەیاند كار له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سیناریۆی جۆراوجۆر بۆ رزگاركردنی شاری ماریۆپۆڵ ده‌كه‌ن.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
زێلێنسكی: رووسیا ئەشکەنجەی هاووڵاتیانی مەدەنی داوە
0

لایک

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكراینا، رایگەیاند كار له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سیناریۆی جۆراوجۆر بۆ رزگاركردنی شاری ماریۆپۆڵ ده‌كه‌ن.

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی سه‌ردانی ناوچه‌ی بوچا سه‌ربه‌ پارێزگای كیێڤی پایته‌ختی كرد كه‌ سوپای ئۆكراینا له‌ هێزه‌ رووسییه‌كان رزگاری كردووه‌. زێلێنسکی لە وەڵامی رۆژنامەوانان ئاماژەی بەوە کرد، “ئه‌وه‌ی كه‌ رووسیا لێره‌ ئه‌نجامی داوه‌، جێگه‌ی باوه‌ڕ نییه‌. ئه‌مه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ تاوانی جه‌نگه‌ و جینۆسایده‌. چونكه‌ هه‌زاران كه‌س لێره‌ كوژراون”.

سەرۆکی ئوکراینا سەبارەت بە ئەگەری دیداریان لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین وتی “رووسیا چه‌ندێك ئه‌م پێواژووی كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوابخات، بۆ ئه‌وان، ئه‌م دۆخه‌ بۆ جه‌نگیش ئه‌وه‌نده‌ خراپ ده‌بێت. چونكه هه‌موو رۆژێك ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ روویداوه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌مان رزگاریان ده‌كه‌ن. كاتێك ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ ئه‌وان لێره‌ ئه‌نجامیان داوه‌، قسه‌كردن سه‌خت ده‌بێت”.

سه‌رۆكی ئۆكراینا باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ سوپای رووسیا ئه‌شكه‌نجه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌ بوچا داوه‌ و به‌پێویستی زانی مۆسكۆ سه‌باره‌ت به‌ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ “پێویسته‌ خێراتر هه‌نگاو بنێت”.

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ماریۆپۆڵیش دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كار له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سیناریۆی جۆراوجۆر ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی شاره‌كه‌. راشیگەیاند “دۆخی ماریۆپۆڵ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ختترین دۆخه‌كان. ناتوانم سه‌رجه‌م سیناریۆكان باس بكه‌م. په‌یوه‌ندیی به‌ پشتیوانییكردن له‌ سه‌ربازه‌كانمان هه‌یه‌. كاتێكی سه‌خته‌ بۆ ئه‌وان. نێوه‌ندگیریی توركیا له‌م ئه‌ركه‌ تایبه‌دا جێگه‌ی باسه‌. ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌ یان چه‌ند كاتژمێری ئاینده‌دا بتوانین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ قورسه‌ بده‌ینه‌وه‌”.

سه‌رۆكی ئۆكراینا باسی له‌وه‌ كرد درێژه‌ به‌ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ده‌ن و رایگه‌یاند “پێویسته‌ ئۆكراینه‌ به‌ ئاشتی شاد بێته‌وه‌. ئاشتی بێ سه‌ركه‌وتن نابێت. سه‌ركه‌وتن هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی سوپاكه‌مان له‌ جه‌نگ، له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماتی به‌ده‌ست دێت. سوپاكه‌مان هه‌موو رۆژێك هه‌نگاو ده‌نێت به‌ڵام ئه‌مه‌ ئاسان نییه‌. نامانه‌وێت ملیۆنه‌ها كه‌س له‌ده‌ست بده‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ دیالۆگ هه‌بێت”.