سه‌رۆكی ئۆكرانیا له وتارێكیدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 50 رۆژ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، خۆڕاگری هاووڵاتیانی ئۆکرانی به‌رز نرخاند.
ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له وتارێكدا رایگه‌یاند، پێویسته ئۆكرانییه‌كان شانازی به‌خۆیانه‌وه بكه‌ن كه له ماوه‌ی 50 رۆژی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا خۆڕاگر بوون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانی له‌ماوه‌ی 50 رۆژی رابردوو بڕیاریاندا له دژی هێرشی رووسه‌كان بجه‌نگن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، كه له رۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كانی رووسیاوه سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا ئامۆژگاریان كردووه له كیێڤ رابكات. بەڵام ئەو دەڵێت، “ئه‌ورووپاییه‌كان به قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی ئازایه‌تی ئۆكرانییه‌كانیان نه‌زانیبوو، كه چه‌نده حه‌زیان له ئازادی و ژیانی سه‌ربه‌رزییه”.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا به گاڵته‌وه تایبەت بە سوپای رووسیا وتی، “ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو كه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان ده‌توانن شتێک بكه‌ن، با چاره‌نووسی كه‌شتی “موسكڤا” ببینن كه چۆن تێكشكا”.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، مۆسكۆ چاره‌نووسی كه‌شتی جه‌نگی “موسكڤا”ـی ئاشكرا كرد، كه له‌لایه‌ن ئۆكرانییه‌كانه‌وه مووشه‌كباران كراوه و تێكشكاوه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا