هەریەک لە ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتنە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆبوونەوە.
پاش کۆبوونەوەکە بلینکین، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئۆستن لەسەر سنووری پۆڵەندا و ئۆکراینا و پاش سێ کاتژمێر کۆبوونەوە لەگەڵ زێلینسکی رایگەیاند، رووسیا شکستی هێنا و ئۆکراینا سەردەکەوێت، رووسیا دووچاری زیانی زەق بوویەوە.
بلینکین، بۆردومانی هێزەکانی رووسیای بۆ سەر ناوچەکانی ئۆکراینا بە دڕندانه وەسف کرد، هەروەها رایگەیاند، پوتین ویستی بەتەواوەتی ئۆکراینا ملکەچ بکات بەڵام ئەوە رووینەدا و رووش نادات.
لای خۆشیەوە، زێلینسکی لەسەر هەژماری “تویتەر” وتی، دۆستایەتی و هەماهەنگی لەنێوان ئۆکراینا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەموو کاتێک بەهێزترە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی