زێلینسکی، ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پوتین نیشان دەدات

زێلینسکی، ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پوتین نیشان دەدات

زێلینسکی: بڕیاری کۆتایی تەنها بە تاکە کەسێک دەکرێت ئەویش 'پوتین'ـی سەرۆکی رووسیایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
زێلینسکی، ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پوتین نیشان دەدات
0

لایک

ئیگۆر ژۆڤکا، جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، “زێلینسکی ئامادەی گفتوگۆکردنێکی دۆپلۆماسییە لەگەڵ پوتین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی یەکلاییکەرەوە، بەڵام لە چوارچێوەی دانوستانە بەردەوامەکاندا هیچ پاشەکشەیەک لە داواکارییەکانیان ناکات”.

ژۆڤکا، باسی لە بەیەکگەیشتنی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکرانیا کرد لە ئەنتاڵیا و وتی، “بڕیاری کۆتایی لەلایەن وەزیری دەرەوەی رووسیاوە نادرێت، کەچی وەڵامی کۆتایی بە کۆتاییهاتنی شەڕ، واژۆکردنی ئاگربەست و کشانەوەی سەربازانی رووسیا دەبێت، ئەمەش تەنها بە تاکە کەسێک دەکرێت ئەویش ‘پوتین’ـی سەرۆکی رووسیایە”.

وتیشی، “ئەگەر بێتو ‘ناتۆ’ ئۆکرانیای لەلا قبوڵ نەبێت، ئەوا ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ راگەیاندنی بێلایەنی خۆی. بەڵام ئەمجۆرە هێرشانە، پێویستی بە گرێنتی پاراستنی ئەمنیی هەیە تاکو رێگریبکرێت لە دووبارەبوونەوەی”.