ڤلۆدیمێر زیلینسکی ، سەرۆکی ئۆکرانیا لە روونکردنەوەیەکدا داوای لە ڤلادێمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا کرد “تکایە ئەم شەڕە بوەستێنە. پێویستە بەیەکەوە دابنیشین و وەکو مرۆڤ گفتوگۆ بکەین”.
ڤلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەمشێوەیە پەیامی ئاشتی گەیاندە دایکانی رووسیا، “دایکان، تکایە وەرن و منداڵەکانتان ببەنەوە نیشتمان. مۆرگ نەبێتە شوێنی حەوانەوەی گەنجەکان”.
زیلینسکی روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دۆخی وڵاتەکەی داو رایگەیاند:
“سوپاسی ئەو یارمەتییانە دەکەین کە گەیشتووەتە دەست ئۆکرانیا، بەڵام زۆر درەنگ بوو، دەکرا جیهان زووتر هێز و تواناکانی نیشان بدات، ئەوکات گەنجەکانمان نەدەمردن.
داوادەکەم هێڵی ئاسمانی بە تەواوی دابخرێت، چونکە نەکو تەنها لە رووسیا، بەڵکو لە بێلارووس-یشەوە مووشەک(مووشەکی ئیسکەندەر”ـمان ئاڕاستە دەکرێت.
پێویستمان بە فڕۆکەیە، چونکە بەبێ بوونی فڕۆکە هیچمان لەدەست نایێت، ئەمەش هۆکاری مردنی مرۆڤەکانی لێدەکەوێتەوە”.
پەیامێکیش ئاڕاستەی پوتین دەکات و تیایدا رایدەگەیێنێت، “تکایە ئەم شەڕە بوەستێنە. پێویستە بەیەکەوە دابنیشین و وەکو مرۆڤ گفتوگۆ بکەین”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی