زیان و لێکەوتە نەرێنییەکانی نێرگەلە چین؟

زیان و لێکەوتە نەرێنییەکانی نێرگەلە چین؟

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
زیان و لێکەوتە نەرێنییەکانی نێرگەلە چین؟
1

لایک

کافتریاکان   جگە   لە   قاوە،   نیسکافە   و   چایی،   ئێستا   نێرگەلەشیان   تێدا   بە   شێوەیەکی   ئاسایی   دەکێشرێت،   هەندێکیشیان   وەک   ئۆفەرێکی   بێ   بەرامبەر   بۆ   ڕاکێشانی   مشتەری   بەکاری   دەهێنن،   کوڕان   و   کچانیش   بە   شێوەیەک   خوویان   داوەتە   نێرگەلە   کێشان .

تادێ   خواست   له‌سه‌ر   كێشانی   نێرگەله   لە   هەرێم   زیاد   دەبێت‌‌،   به‌   تایبه‌تیش   له‌   ناو   توێژی   گه‌نجاندا،   پسپۆرانی   تەندروستیش   هۆشداری   ده‌ده‌ن   له‌وه‌ی   نێرگەلە   پەتایەکی   ترسناکە   و   لە   داهاتوودا   کاریگەرییە   خراپ   و   مەترسیەکانی   لەسەر   کەسی   بەکارهێنەر   دەردەکەون .

بەراورد   بە   ساڵانی   رابردوو   ژمارەی   كافتریا   و   ئەو   کەسانەش   دەستیان   داوەتە   نێرگەلەکێشان   زۆر   زیادی   کردووە،   بەشێک   لە   هاووڵاتیان   دوای   وازهێنان   لە   جگەرە   پەنا   بۆ   دووکەڵی   نێرگەلە   و   نێرگەلەکێشان   دەبەن   بە   پاساوی   ئەوەی   زیانەکانی   نێرگەلە   کەمترن   لەجگەرە،   پسپۆرانی   تەندروستی   ئەو   تێگەیشەنە   بەهەڵە   دەزانن   و   دەڵێن   زیانە   تەندروستیەکانی   دووکەڵی   نێرگەلە   چەند   بەرامبەری   زیانەکانی   دووکەڵی   جگەرەیە .

كێشانی   نێرگەلەیەک،   هێندەی   كێشانی    ١٠٠    جگەرە   زیانی   هەیە،   واتە   هەڵمژینی   دووكەڵی   نێرگەلە   نەک   هەر   زیانی   لە   جگەرە   كەمتر   نییە،   بەڵكو   زۆر   مەترسیدارتریشە،   ئەوەش   بە   وتەی   رێكخراوی   تەندروستی   جیهانی   سەر   بە   نەتەوە   یەكگرتووەكان .

بەگوێرەی   وتەی   پسپۆران   ئەو   نیكۆتینەی   لە   تووتنی   نێرگەلەدایە،   دوو   هێندەی   ئەوەیە   كە   لە   جگەرەدا   هەیە،   جگە   لەوەش   چەند   ماددەیەكی   دیكەی   ژەهراوی   تێدایە،   هەروەها   ماددەی   تیشكدەر   و   كیمیایی   كشتوكاڵی   لە   پێكهاتەكەیدا   هەیە .

وەک   رۆژنامەی   تەبا   بۆ   قسەکردن   لەبارەی   زیان   و   لێکەوتەکانی   نێرگەلە   لەسەر   مرۆڤ،   چاوپێکەوتنێکمان   لەگەڵ   دکتۆر   لاوەند   مەحمود،   پسپۆر   لە   نەخۆشییەکانی   دڵ   و   دەمار   ئەنجامدا .

 –  زیانەکانی   کێشانی   نێرگەلە   چین   ؟

 –  لە   ماوەی   چەند   ساڵی   رابردوودا   کێشانی   نێرگەلە   بە   شێوەیەکی   بەرچاو   زیادی   کردووە،   بەهۆی   ئەمەشەوە   ئەو   کەسانەی   کە   ئاڵوودەی   کێشانی   نێرگەلەن   تووشی   چەندەها   نەخۆشی   مەترسیدار   بوون،   هەروەها   کێشانی   نێرگەلە   زیانی   زۆر   زیاترە   لە   جگەرە   وە   بە   پەپێی   سەرچاوەیەکی   راپۆرتی   تەندروستی   بێت   کە   لە   ساڵی    ٢٠٢١    بڵاوکرایەوە   کە   کێشانی   یەک   کاتژمێر   نێرگەلە   بەرامبەرە   بە   کێشانی    ٢٠٠    جگەرە،   وە   ئەم   بەراوردە   رێژەی   زۆری   زیانی   نێرگەلەمان   پێدەڵێت .

    زیانەکانی   کێشانی   نێرگەلە   بریتین   لە  ( سەرئێشەیەکی   زۆر،   بە   شێوەیەکی   خێرا   کرانەوە   و   داخرانی   دەمارەکان،   تێکچوونی   دەمارەکانی   دڵ،   هەروەها   رێگایەکە   بۆ   تووشبوون   بە   جەڵتە   و   چەندین   نەخۆشی   مەترسیدار   دووچاری   مرۆڤ   دەبێتەوە   بەهۆی   کێشانی   نێرگەلەوە )  ئەم   نەخۆشیانە   بەگشتی   باوترین   نەخۆشیەکانن   بۆ   ئەوانەی   کە   ئاڵوودەی   کێشانی   نێرگەلەن . 

هەروەها   جگە   لەوەی   کە   پیاوان   ئاڵوودەی   کێشانی   نێرگەلەن   لە   کۆتایی   ئەم   چەند   ساڵەدا   بە   شێوەیەکی   بەرچاو   لای   ئافرەتان   و   کچانیشدا   کێشانی   نێرگەلە   زیادی   کردووە،   بە   تایبەتی   بۆ   ئافرەتان   و   کچان   تووشی   چەندین   نەخۆشی   مەترسیدار   دەبن   لەوانە  ( تووشی   نەزۆکی   دەبن،   منداڵیان   بە   ناتەواوی   لە   دایک   دەبێت،   هەروەها   خاڵێکی   تری   زۆر   مەترسیدار   منداڵەکانیان   تووشی   شێرپەنجە   دەبن .

 –  چۆن   کەسی   ئاڵودەبوو   دەتوانێت   دووربکەوێتەوە   لەکێشانی   نێرگەلە؟

 –  دوورکەوتنەوە   لە   کێشانی   نێرگەلە   بە   دەست   کەسی   ئاڵودەبوو   خۆیەتی،   چونکە   ئەو   پێکهاتەیەی   کە   لە   نێرگەلەدا   هەیە   کە   ئەویش   نیکۆتینە   دوای    ٢٤    کاتژمێر   لە   کێشانی   نامێنێت،   بۆیە   وازهێنان   لە   کێشانی   نێرگەلە   ئاسانە   ئەگەر   کەسەکە   خۆی   بیەوێت   دەتوانێت   وازی   لێ   بهێنێت،   لە   رووی   دەروونییەوە   کەسی   ئاڵودەبوو   وابەستە   دەبێت   بەنێرگەلە   کێشان   و   دوورکەوتنەوە   لێی   وە   بە   تەنها   پێویستی   بە   دەرکردنی   نێرگەلەیە   لە   فکر   و   دەروونی.

راپۆرت: عەبدوڵڵا بەختیار

فۆتۆ: ئەنەس سەددام

ئامادەکردن: عەبدولسەلام هیشام