زیان لێکەوتوویەکی هێرشەکەی شەوی رابردوو: وا هەستمان کرد سەقفی خانووەکەمان بەسەردا رووخا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زیان لێکەوتوویەکی هێرشەکەی شەوی رابردوو: وا هەستمان کرد سەقفی خانووەکەمان بەسەردا رووخا

زیان لێکەوتوویەکی هێرشەکەی شەوی رابردوو: وا هەستمان کرد سەقفی خانووەکەمان بەسەردا رووخا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
زیان لێکەوتوویەکی هێرشەکەی شەوی رابردوو: وا هەستمان کرد سەقفی خانووەکەمان بەسەردا رووخا
0

لایک

زیان لێکەتوویەکی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر(ئەربیل)، کە دانیشتووی کۆمەڵگایەکی نیشتەجێ بوونە لە نزیک شوێنی کەوتنی مووشەکەکان بۆ تەبا دوا و رایگەیاند، لەگەڵ کەوتنی یەکەم مووشەک بە دەنگێکی زۆر بەهێز لە خەو هەستاین و وا هەستمان کرد سەقفی خانووەکەمان بەسەردا رووخا.


ئاری ئازاد، هاوونیشتمانییەکی دانیشتووی شاری دەروازەیە و بەمشێوەیە باسی دۆخی ماڵەوایان لە کاتی رووداوەکە بۆ کردین، “لەگەڵ کەوتن و تەقینەوەی یەکەم مووشەک، بە دەنگێکی بەرز لە خەو راچڵەکاین و هەر زوو رامانکردە ژێر قادرمەی ماڵەکەمان”.


ئاری ئازاد بەمشێوەیە باسی لە ساتی کەوتنەوەی یەکەم مووشەک کرد، “سەرەتا وا هەستمان کرد سەقفی خانووەکەمان بەسەردا رووخا، چونکە سەقفی سانەویی ژوورەکانمان داکەت”.


وتیشی، “بە حوکمی ئەوەی کۆمەڵگاکەمان نزیک بوو لە شوێنی کەوتنەوەی مووشەکەکان، بۆیە دوای ئەوەی مووشەکەکانی تریش تەقینەوە، زیاتر ترس لە دڵمان دروستبوو”.


ئەوەشی ئاشکراکرد، “سوپاس بۆ خوا، جگە لە زیانی ماددی کە بەر چەند ژوورێکی ماڵەکەمان کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانیمان نییە”.


شایەنی باسە، شەوی رابردوو، پاش کاتژمێر 01:00ـی شەو، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراقەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران.