زیاتر لە 600 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە لە سلێمانی تۆمارکراوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زیاتر لە 600 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە لە سلێمانی تۆمارکراوە

زیاتر لە 600 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە لە سلێمانی تۆمارکراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
زیاتر لە 600 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە لە سلێمانی تۆمارکراوە
0

لایک

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 656 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 656 حاڵەت تۆمارکراوە و داخلی نەخۆشخانە کراون.

ماوەیەکە حاڵەتی سکچون و رشانەوە لە سلێمانی و دەورووبەری بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەدات بەڵام بۆ راگەیاندنی نەخۆشییەکە، پێویستە تاقیگەی گشتی بەغداد بڕیارەکە دەربکات و سەرجەم داتاکان رەوانەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بکرێت.