زیاتر لە 3000 پێشمەرگە ناویان دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زیاتر لە 3000 پێشمەرگە ناویان دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق

زیاتر لە 3000 پێشمەرگە ناویان دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق

مووچەی ئەو ژمارە پێشمەرگەیە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
زیاتر لە 3000 پێشمەرگە ناویان دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق
0

لایک

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، ناوى زیاتر لە 3000 پێشمەرگە رەوانەى وەزارەتى بەرگریی کردووە، بەمەبەستى پێکهێنانى لیواى هاوبەشی نێوان هەردوولا لە ناوچەى بۆشایی ئەمنى نێوان ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى هەردوو حکومەتى هەرێم و عێراق.

لیوا تەحسین خەفاجی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لە 02-03-2022، نووسراوێکى ئاڕاستەى وەزارەتى بەرگریى کردووە و تیایدا هاتووە کە ناوى 3692 پێشمەرگەیان بۆ دەنێرن کە پرۆسەى وردبینیی ئەمنییان تێپەڕاندووە و هیچ ئاماژەیەکى ئەمنییان لەسەر نییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازییەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان داوایکردووە کە رێوشوێنەکان تەواو بکرێن بۆ پێکهێنانى دووەم لیواى هاوبەش.

ساڵى 2020 هەردوو وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان و بەرگریی عێراق رێککەوتن لەسەر پێکهێنانى چوار ناوەندى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش لە کەرکوک، موسڵ، قەزاى مەخموور و خانەقین، بەڵام پێکهێنانیان کەوتە ساڵى 2021 کە ئامانج لێى پڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنیی ناوچەکانی نێوانیان بوو، دواتر هەردوولا رێککەوتن لەسەر دروستکردنى دوو لیواى هاوبەش لە پێشمەرگە و سوپاى عێراق بۆ ئەو ناوچانە.

شایەنی باسە، مووچەی ئەو ژمارە پێشمەرگەیە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق.