زیاتر لە 119 هەزار کەس فۆرمی وەرگرتنی 20 هەزار شوقەیان پڕکردووەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زیاتر لە 119 هەزار کەس فۆرمی وەرگرتنی 20 هەزار شوقەیان پڕکردووەتەوە

زیاتر لە 119 هەزار کەس فۆرمی وەرگرتنی 20 هەزار شوقەیان پڕکردووەتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
زیاتر لە 119 هەزار کەس فۆرمی وەرگرتنی 20 هەزار شوقەیان پڕکردووەتەوە
0

لایک

دوا بە دوای فرمانەکەی سەرۆکی حکومەت، لە دەستپێکردنییەوە تاوەکو دوا کات، 119 هەزار و 119 هاووڵاتی فۆڕمی وەرگرتنی 20 هەزار شوقەیان پڕکردووەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بەحکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە بە فەرمانی مەسرور بارزانی،  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان و هەژارنشینان دراو لە دوای ڕاگەیاندنی فۆڕمی پڕکردنەوەی یەکەکان لە 17ـی حوزەیرانی ڕابردوو تاوەکو 4ـی تەممووز، 119 هەزار و 119 هاووڵاتی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.

هاوکات فەرمانگەی ناوبراو دەڵێت، “لەو ژمارەیەی کە فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە 88% یان خێزاندارن و 12% یش هاووڵاتی سەڵتن و دوێنێش پڕۆسەی پرکردنەوەی فۆڕمەکان کۆتاییان هات”.

لە وردەکاریی پڕکردنەوەی فۆرمەکاندا ئەوەش هاتووە، “زۆربەی ئەوانەی فۆڕمەکانیان پڕ کردووەتەوە کە ژمارەیان 59 هەزار و 410 فۆڕم کە دەکاتە 50%ـی کۆی گشتی ئەو ژمارەیە لە پارێزگای هەولێرن. هەروەها 30 هەزار و 682 فۆڕمیان کە دەکاتە 26% کەس لە پارێزگای سلێمانی و 12 هەزار و 663 فۆڕمیان کە دەکاتە 11% لە پارێزگای دهۆک و 966 فۆڕمیان کە دەکاتە 1% لە پارێزگای هەڵەبجە و هەزار و 157 فۆڕمیان کە دەکاتە 1% لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و 10 هەزار و 443 فۆڕمیان کە دەکاتە ٩% لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 2 هەزار و 512 فۆڕمیان کە دەکاتە 2% لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 2 هەزار و 86 فۆڕمیان كە دەکاتە 2% لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆن”.

شایەنی باسە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو یەکانەی کە دروست دەکرێن بە سێ ڕووبەری جیاواز دەبن، 26% ـی ئەو هاوڵاتییانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە داوای یەکەی 80 مەتریان کردووە، 48%ـی هاووڵاتیانیش فۆڕمی یەکە 100 مەترییەکانیان پڕکردووەتەوە هەروەها 26٪ـیشیان داوای یەکەی 120 مەتریان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “دوای وەرگرتنی ئەو فۆڕمانەش هەڵسەنگاندنی پێویستیان بۆ دەکرێت و فەرمانیش بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەریمی کوردستان کراوە کە شوێنی شیاو بۆ دروستکردنی ئەو یەکانە دیاری بکات”.