دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند کە یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتووەتە شاری مەککە رۆژئاوای سعوودیە.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆی ئەو کەسانەی کە خوازیاری ئەنجامدانی فەریزەی حەج’ن، تا ئێستا 10 ھەزار و 79 حاجی عێراق گەیشتوونەتە مەککە، ئەوەی دوای ئەوەی سەردانیکردنی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ)یان تەواوکرد و یەکەم روکنی فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا، 10 ھەزار و 201 کەس لە عێراقەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، گەیشتوونەتە سعوودیە کە شەش ھەزار و 990 یان لە رێگای ئاسمانیی و سێ ھەزار و 211-ەکەی دیکەیش لە رێگای وشکانییەوە گەیشتوونەتە سعوودیە.
باسی لەوەش کردووە کە بەڕێکەوتنی کاروانی حاجیانی عێراق بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە رێگای فڕۆکەخانەکان و دەروازەی سنووری عەرعەر بۆ سعوودیە بەردەوامە.