“زیاتر لە سێ هەزار و 600 فەرمانبەری گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی”

“زیاتر لە سێ هەزار و 600 فەرمانبەری گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
“زیاتر لە سێ هەزار و 600 فەرمانبەری گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی”
0

لایک

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە، کارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار و 600 فەرمانبەرە بکرێنە هەمیشەیی.


وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق راشیگەیاند، بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە کە کارمەندانی گرێبەستی پێش تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی، ئەو کارمەندانەش بەگوێرەی پسپۆرییەکانیان ژمارەیان زیاترە لە سێ هەزار و 600 کەسە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چاوەرێی تەواوبوونی رێکارە یاساییەکانی وەزارەتی دارایین بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکان و راگەیاندنی ناوی دامەزراوان.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا هەریەکە لە وەزارەتەکانی کارەبا و کشتوکاڵ و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایانگەیاندبوو، قۆناغ بە قۆناغ فەرمانبەری گرێبەستی سەر بە وەزارەتەکەیان دەکەن بە هەمیشەیی.