بڵند محەمەد لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “پێشتر ناوی بازرگانی هه‌بووه له هه‌فته و مانگ و زیاتریشی پێ دەچوو، به‌ڵام له ئێستا به 24 كاتژمێر ناوی بازرگانی تۆمار ده‌كرێت، ده‌توانین بڵێن كه كه‌متر له 24 كاتژمێر و بەماوەی 18 كاتژمێر ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت و له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوون به‌م كاته‌وه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و تۆماری كۆمانیایش به هه‌مان شێوه‌ی تۆماری ناوی بازرگانییه و له 24 بۆ 48 كاتژمێردا ته‌واو ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له رابردوودا چالاكییه‌كانی بواری بازرگانی و بابه‌تی تۆماری ناوی بازرگانی و تۆماری كۆمپانیا ئاسته‌نگی زۆری لەبەردەمدا بوو، كه جاری وا هه‌بووه ئه‌و پرۆسه‌یه مانگێكی پێچووه، ئه‌مه ته‌نیا له پرۆسه‌ی تۆماری ناوی بازرگانی، پاشان له قۆناغی دووه‌م كه قۆناغی تۆماری كۆمپانیایه ئه‌ویش 10 بۆ 15 ڕۆژی پێچووه، به‌ڵام لە ئێستادا هه‌ر دوو پرۆسه‌كه به پێنج ڕۆژ ته‌واو ده‌بێت، هاوكات دوای ده‌رچونی په‌یڕه‌وه‌كه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قاییعی کوردستان پرۆسه‌كه به ڕۆژێك ئه‌نجام ده‌درێت، یانیش هه‌مووی له سێ ڕۆژ زیاتر ناخایه‌نێت”.
زیاتر وتی:
”پێشتر له تۆماری كۆمپانیا ده‌بوو گرێبه‌ستی پارێزه‌ر هه‌بێت و گرێبه‌ستی ژمێریار بهێنێت و هه‌ر گرێیهستێكی دیكه، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراویش (مدیر المفوضية) بێگومان دوای پڕۆسه‌ی پێدانی تۆمار بووه، ئێمه له لایه‌ن خۆمانه‌وه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، تا بڕوانامه‌ی كۆمپانیا ده‌رده‌چێت پێویست به گرێبه‌ستی پارێزه‌ر و گرێبه‌ستی ژمێریار ناكات، به‌ڵام دوای ده‌رچوون و وه‌رگرتنی پڕوانامه‌ی كۆمپانیا كه كۆمپانیا ئاماده‌بوو بۆ كاركردن، ئه‌وكات پێویست به گرێبه‌ستی پارێزه‌ر یان ژمێریار هه‌ر گرێبه‌ستێكی تر ده‌كات، هاوكات ئێمه قۆناغه‌كانی كاركردنمان زۆر خێرا كردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ڕێكارانهمان به‌ئه‌لیكترۆنی كردوون، به‌ڵام پلانی نوێمان هه‌یه كه سه‌رجه‌م ئه‌م ڕێكارانه بكه‌ینه ئه‌لیكترۆنی”.
سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی کۆمپانیاکان، بڵند محەمەد وتی، “لە رابردودا هه‌ر ناوێكی بازرگانی ئه‌گه‌ر كوردی بێت یان عه‌ره‌بی نزیكه‌ی 600 هه‌زار دینار وه‌ك ڕسومات وه‌رده‌گیرا، ئه‌گه‌ر ناوه‌كه بیانی بوایه ملیۆنێك و 200 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا پڕِۆسهی تێچوی ناوی بازرگانی بۆ كوردی و عه‌ره‌بی و بیانیش ته‌نها 50 هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی تۆماری كۆمپانیا پێشتر 153 هه‌زار دینار ڕسوماتی مه‌قتوع بوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كۆمانپایهكیش سه‌رمایه‌كه‌ی له سه‌روی ملیۆنێك بوو، بۆ هه‌ر ملیۆنێك 4500 هەزار دینارمان وه‌رده‌گرت، ئێستا بوه‌ته 62 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها له بری وه‌رگرتنی 4500 هەزار دیناره‌كه ئێستا ته‌نیا بڕی 2500 هەزار دینار وه‌رده‌گیرێت”.
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان باسی له‌وه‌شكرد، ”كه‌مكردنه‌وه‌ی رسومات واده‌كات كۆمپانیا به كه‌مترین تێچوو دابمه‌زرێت، كه ئه‌مه‌ش رێگە خۆشکەر بوە بۆ ئەوەی زۆرترین وه‌به‌رهێنه‌ر له عێراق و ناوچه‌كه ڕوو له هه‌رێم بكه‌ن، چونكه له حكومه‌تی فیدڕاڵ تێچووی تۆماری كۆمپانیا چوار هێنده‌ی تێچووی هەرێمە، هه‌روه‌ها زه‌مینه‌یه‌كی باشمان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی ڕه‌خساندووه و به‌پێی یاسای ژماره 21ی ساڵی 1997 كۆمپانیای بیانی ده‌توانێت 100% كۆمپانیاكه‌ی به ناوی خۆی تۆمار بكات، به‌ڵام له حكومه‌تی عێراق ده‌بێت 49% کۆمپانیاکەی به ناوی خۆی تۆمار بکات، هه‌روه‌ها دوای گشتاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مهرجە ده‌بێت 70%ـی ده‌ستی كاری ناوخۆیی كار له كۆمپانیاكان بكه‌ن، به‌رده‌وام هۆشداری به كۆمپانیاكان ده‌ده‌ن له كاتی دامه‌رزاندنیان كه ده‌بێت زۆرینه‌ی كارمه‌نده‌كانیان ده‌ستی كاری ناوخۆیی بێت”.
لەبارەی باج، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان وتی، ”باج له‌سه‌ر قازانج وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ی ئێمه به پێی یاسای ژماره 21ی ساڵی 1997 ڕێگه دراوه له ماوه‌ی 9 مانگ تا 10 مانگ ڕاپۆرتی دارایی خۆی ئاماده بكات و پێشكه‌شی بكات، به‌ڵام خاوه‌نی كۆمپانیا ده‌بێت دوو مانگ جارێك سه‌ردانمان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتمان پێ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی مانگی 9 میزانییه‌ی خۆی ئاماده بكات، بۆیه ئێمه ڕێگه‌مان پێداون كه دوو مانگ جارێك ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تا ئێستا له هه‌رێم 31 هەزار و 27 كۆمپانیا تۆماركراون، کە زیاتر لە 27 هەزاریان خۆماڵین و 3314 کۆمپانیاشیان بیانین و كۆمپانیا توركییه‌كانیش له سه‌رووی ڕیزبه‌ندی كۆمپانیا بیانییه‌كاندان، پاشان ئێرانی و ئینجا ئه‌مریكییه‌كان، دواتریش بریتانیا و ئوردنییه‌كان له ڕیزبه‌ندییه دێن.
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان ئاماژەش بەوەدەکات، “تا ئێستا 4500 كۆمپانیا خۆیان پاكتاو كردوه، نه‌ك ئیفلاس، كه زۆرترین ڕێژه‌ی هی سێ ساڵی كۆتاییه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هات”.