وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردووە لە ماوەی رۆژێکدا 2 هەزار و 769 تووشبوو تۆمارکراوە.
لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە لەماوەی رۆژێکدا 2 هەزار و 769 تووشبوو تۆمارکراوە و 811 کەسیش چاکبووەتەوە.
هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە کە دوو حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لە ماوەی رۆژێکیشدا 13 هەزار و 125 کەس ڤاکسینی کۆڕۆنای وەرگرتووە.
لەراگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە زۆرترین تووشبووی ئەم ساڵ تۆمارکراوە و رێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.