زۆرترین تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا لەو پارێزگایە تۆمارکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زۆرترین تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا لەو پارێزگایە تۆمارکرا

زۆرترین تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا لەو پارێزگایە تۆمارکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
زۆرترین تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا لەو پارێزگایە تۆمارکرا
0

لایک

هۆبەی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی زیقار رایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرترین تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز، حوسێن ریاز، بەڕێوەبەری هۆبەی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی زیقار ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 9 کەسی تووشبوو بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراوە و ئەمەش زۆرترین ژمارەی تووشبووە.

هاوکات ریاز باسی لەوەشکردووە کە ژمارەی تووشبووان تاوەکو ئێستا 23 کەسە و هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمار نەکراوە. دوو لە تووشبووانیش منداڵن.

رۆژی یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو کە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی کۆلێرا بۆ 160 حاڵەت بەرزبووەتەوە و دوو حاڵەتی مردنیش هەیە.